مالیكی: ریفراندۆم له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور كێشه‌ بۆ كورد و عیراقیش دروست ده‌كات

‌نوری مالیکی، جێگری سەرۆك کۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وه‌فدی باڵای ریفراندۆم، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، ریفراندۆم پێویستی بە چوارچێوەیەکی دەستوری هەیە، ئەگەر ئه‌وه‌ی بۆ دەستەبەر بکرێت، ئەوا ئەو هەنگاوە قبوڵکراوە، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ كێشه‌ بۆ خۆیان (كورد) و عیراقیش دورست ده‌كات.

نوری مالیکی، جێگری سەرۆك کۆماری عیراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بابەتی ریفراندۆم و هەر شتێکی دیکەی برایانی کورد پەنای بۆ دەبەن، پێویستی بە چوارچێوەیەکی دەستوری هەیە، ئەگەر چوارچێوەیەکی دەستوریی بۆ دەستەبەر بکرێت، ئەو ئەو هەنگاوەیان قبوڵکراوە، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەیەکی دەستوری، رەنگە کێشە بۆخۆیان بۆ عیراقیش دروست ببێت".

مالیکی وتیشی " نامانەوێت بگەڕێیینەوە بۆ زمانی کێشە لە نێوانمان ، ئەگەر دۆخەکە بەو ئاراستەیە بڕوات، پێویستە پێداچوونەوە بە دەستور بکرێت، دەستور دەتوانێت ئەو مافە بدات کە ریفراندۆم یان بڕیاری مافی چارەی خۆنوسین بدەن".

بڕیاریشه‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی مایكی، وه‌فدی باڵای ریفراندۆم، له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عیراقییه‌كانی سوننه‌ كۆببێته‌وه‌ و دواتریش چاوی به‌ به‌رپرسانی حزبی وه‌ك حزبی شیوعی و كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی عیراق بكه‌وێت.


PM:02:51:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو