بارزانی فه‌رمانێكی بۆ هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌ركرد
وێستگه نیوز –
فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان رایگه‌یاند كه مه‌سعود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم بڕیاری ناوونووسینی هێزی پاراستنی ئێزدیخانی ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان به ماڵپه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانی وت: "بڕیار هاتووه و ناوونوسین به‌ردوامه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار چه‌كداری هێزه‌كه‌مان بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
وتیشی: "پێویسته هێزه‌كه ئیستحقاق و چه‌ك وه‌ربگرێت و مه‌شقیان پێ بكرێت، ئه‌و به فه‌رمی خستنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه''.
فه‌رمانده‌ی پاراستی ئێزدیخان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌م ناونووسینه بۆ ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بڕیاری (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌یه".
شه‌شۆ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێمه كه به ته‌واوی چووینه ناو وه‌زاره‌ته‌كه، له رووی چه‌ك و مووچه‌شه‌وه پشت به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌به‌ستین و، هێزه‌كه‌مان سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسییش نابێ".
PM:11:52:12/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 69645
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت