فیرقه‌ی 3 و 4ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌كاربوو
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند كه وێڕای هه‌موو به‌ربه‌ست و كێشه‌كان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت: "ده‌بێت پێشمه‌رگه دووربێت له ده‌ستوه‌ردانی حزبی".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له شاری هه‌ولێر رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی فیرقه‌ی 3 و 4ی هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه "یه‌كخستنی پێشمه‌رگه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان بۆ بنیادنانی سوپای نیشتمانی.
وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: "پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه قۆناغی دژواری بڕیوه و هه‌نگاوی پێویستمان بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه ناوه".
ئاشكراشیكرد كه "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رێككه‌وتووین تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2026 هیچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت نه‌بێ".
دواتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له میانی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی فیرقه‌ی 3 و 4ی هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه "خۆشحاڵین ئه‌م فیرقانه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌كار ده‌بن و ده‌ستبه‌كاربوونیان هه‌نگاوێكی پڕبایه‌خه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
نێچیرڤان بارزانی وتی: "پێشمه‌رگه هێزێكی كاریگه‌ره له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و له‌پاڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی داعشی كرد".
وتیشی: "داوا له پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌م هاوكار بن بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه. ده‌بێت پێشمه‌رگه دووربێت له ده‌ستوه‌ردانی حزبی و ده‌بێت له كۆتاییدا له‌ژێر یه‌ك دروشم و وه‌زاره‌تدا كۆبكرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وێڕای هه‌موو به‌ربه‌ست و كێشه‌كان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رگیز پشتوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشمه‌رگه له‌بیر ناكه‌ین".
نێچیرڤان بارزانی داواشیكرد كه به‌زووترین كات حكومه‌تێك له هه‌رێم پێیكبهێنرێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان.
PM:01:59:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت