پێشه‌وا هه‌ورامانی‌: عێراق مووچه‌ی‌ نارد


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق مووچه‌ی‌ نارد و له‌ نزیكترین كاتدا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ به‌ یه‌ك گوژمه‌ بڕی (958,012,332,759) ملیار دیناری خسته‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌زوترین كاتدا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌كات".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ 4ی‌ شوباتی‌ 2025ه‌، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2024 و كانوونی دووه‌می‌ 2025یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ساڵی‌ پێشتریش حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.


AM:11:29:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت