وه‌فدی ته‌كنیكی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێنجه‌م جار كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدی ته‌كنیكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێنجه‌م جار كۆببنه‌وه، سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، زیاتره له‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری ناكۆكین".
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی وه‌فدی ته‌كنیكی یه‌كێتی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ پێنجه‌م جار له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی وه‌فدی ته‌كنیكی ده‌ڵێت: "وه‌ك لیژنه‌ی داڕێژه‌ری ستراتیژی به‌ڕێوه‌بردن، به‌شی زۆری ئه‌ركه‌كانی خۆمان ته‌واو كردووه".
وتیشی: "خاڵه‌كانی له‌سه‌ری رێككه‌وتوین زۆر زیاتره له‌وه‌ی هێشتا له‌سه‌ری رێكه‌نه‌كه‌وتووین، به‌ڵام جیاوازی بیروبۆچوونمان و روئیامان هه‌یه".
راشیگه‌یاند كه ئومێد ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتوون، لیژنه‌ی باڵای دانوستان بتوانێت له‌سه‌ری رێكبكه‌وێت.
AM:10:42:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت