منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیو لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەهۆی ئەوەی باوکی بە ئۆتۆمبێل بە هەڵە لێیداوە گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێك بەناوی(ئــ. ئــ. غ) لە ڕەگەزی مێ تەمەن دوو ساڵ و نیو دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە/گوندی گردجان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەپێی وتەی کوسوکارەکەی باوکی منداڵەکە بەناوی (ئـ، غ،ص) لەدایکبووی 1993 لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ هێناوەتە دەرەوە منداڵەکەی شێلاوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشڪی دادی رانیە رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە، پەڕاوی لێڪۆڵینەوە کراوەیەوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".



PM:06:38:28/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت