بوومەلەرزەیەک پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستانی هەژاند


وێستگەنیوز_

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە، پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستانی هەژاند بێ ئەوەی زیانی لێبکەوێتەوە.

سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاو لە تورکیا ناسراو بە 'ئافاد' بڵاویکردەوە، کاتژمێر 17:04 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای خارپێتی هەژاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 16.22 کیلۆمەتردا روویداوە و جگەلە خارپێت لە دیاربەکریش هەستیپێکراوە.

لای خۆیەوە پارێزگای خارپێت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ پەیوەندییەک بە هێڵە گەرمەکانی 'ئافاد' و فریاکەوتنەوە نەکراوە لەبارەی زیان و دۆخی نەرێنی و تیمەکانیان بەدواداچوون بۆ هەر پێشهاتێک دەکەن.

خارپێت، یەکێکە لەو 13 پارێزگایەی لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی شوباتی 2023ـی مەرەشدا زیانی بەرکەوت، بوومەلەرزەکە لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان زیانی گەورەی لێکەوتەوە و بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان تەنیا لە تورکیا زیاتر لە 53 هەزار و 500 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.


PM:10:56:08/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت