ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکگرتوو: دڵنیاین ته‌زویرمان لێكراوه به‌ڵام له په‌رله‌مان ناكشێینه‌وه
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە، 31ـی 10ـی 2024، ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: "دڵنیاین ته‌زویرمان لێكراوه به‌ڵام له په‌رله‌مان ناكشێینه‌وه."
ناسك تۆفیق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، "له هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكدا كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوه ته‌زویر كراوه. ئەمجارەش دڵنیاین ته‌زویرمان لێكراوه، به‌ڵام له په‌رله‌مان ناكشێینه‌وه."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌گه‌ر جاران ته‌زویره‌كه له رێگه‌ی ده‌نگی مردوو یان خه‌ڵكی دیكه‌وه كرابێت؛ ئه‌وا ئه‌مجاره له رێگه‌ی سیستمی هاککردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه كراوه و شه‌ش كورسی ده‌نگی ئێمه براوه."
جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "له هه‌موو ناوچه‌كانی سلێمانی و بادینان ده‌نگمان براوه و دڵنیاین كه ده‌نگمان زۆر فه‌وتاوه".
PM:03:33:31/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت