وەزارەتی دارایی: مینحەیەکی مانگانە بە مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەدرێت


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 2ـی 10ـی 2024، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مینحەی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 250 هەزار دیناری مانگانە وەک "مینحە" بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.

بەگوێرەی نووسراوەکە، وەزیری دارایی و ئابووریی لە بەرواری 22ـی 9ـی 2024 پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە/11873 لە 3ـی 9ـی 2024، ئاراستەی بەڕێوبەرایەتیی گەنجینەی هەرێمی کوردستان کراوە.

لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ئەم بڕیارەوە هەزار و پێنج سەد مامۆستای ئایینی خۆبەخش سوودمەند دەبن. دەشڵێت، "پێدانی ئەو مینحەیە لە پای ئەو خزمەتەی لە ساڵانی ڕابردوو وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتەکان پێشکەشیان کردووە".

ئەوەش هاتووە، "لە بەرواری1ـی 9ـی 2024 هەتا 31-12-2024، ئەم پارەیە لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەرج دەکرێت".


PM:02:25:02/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو