ژماره‌یه‌ك چالاكوان و روناكبیری كورد: كوردی رۆژهەڵات بە جێ مەهێڵن مێژوو لەگەڵ ئەوانە


وێستگه‌نیوزـ 

ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رووناكبیری كوردستان له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ناو كه‌مپ و راده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن، "كوردی ڕۆژهەڵات بە جێ مەهێڵن، مێژوو لەگەڵ ئەوانە".

به‌پێِی بەیاننامەی ئه‌و چالاكوانانه‌ی كورد، تیایدا هاتووه‌: "پێش هەموو شت پێویستە ئەو ڕاستییە وە بیر هەموان بهێنینەوە کە دەوڵەتی ئێران هەمیشە و لە هەموو بەشەکاندا سەرچاوەی نەهامەتی و شەڕی دژ بە كورد بووە، هاوكاریكردن لەگەڵ دامودەزگاكانی ئەو دەوڵەتە دیكتاتۆرەدا دژ بە حزب و رێكخراوە سیاسییەكانی رۆژهەڵات، بە واتای دەست تێكەڵکردنە لەگەڵ دوژمنانی كورددا، با ڕێگە بە دوژمنانی كورد نەدرێت قەیرانەكانمان لەوە ئاڵۆزتر و قووڵتر بكەنەوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان وتووه‌: "ئەوەی لە ئێستادا لە لایەن هەردوو باڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرانبەر کوردی رۆژهەڵات دەکرێت، نە لە رووی ئەخلاقی و نیشتمانی و نە لە رووی سیاسی و ستراتیژیکەوە هەڵگری هیچ پاساوێک نییە". 

ده‌شڵێن: "لە رووی ئەخلاقی و نیشتمانییەوە رەوا نییە حکومەتی هەرێم دوور لە هەموو بەها ئینسانییەکان، ژیان و ماڵ و حاڵی خەباتگێڕانی بەشێکی کوردستان بکاتە قوربانیی ویست و داوای داگیرکەر و وەک کۆمەڵە خەڵکێکی تاوانکار مامەڵەیان لەگەڵ بکات". 

چالاكوان و رووناكبیره‌كان ئه‌وه‌شیان باسكردووه‌، "لە رووی ستراتیژیکیشەوە ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیان وایە بە یارمەتیدانی دەوڵەتانی ستەمکاری دەوروبەر بۆ لەخشتەبردن و بنبڕکردنی خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەتوانن کیانی هەرێم یان تەنانەت بەرژەوەندیی حزبەکانی خۆیان بپارێزن، با دڵنیا بن کە لە هەڵەیەکی زۆر کوشندەدا دەژین، بێگومان دوائامانجی پیلانەکانی ئێران و تورکیایش، هەڵوەشاندنەوە یان لە باشترین حاڵەتدا داڕزاندنی کیانی هەرێمی کوردستانە. ئەوان وەک خۆمان چاو لە ئێمە ناکەن؛ دەزانن کە هەم دەسکەوت و هەم هەرەسهێنانی هەر شۆڕش و بەشێک دەستکەوت و هەرەسهێنانی هەموو بەشەکانە".

به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوی چالاكوان و روناكبیرانی كورد:

بە درێژایی مێژوو، نە دوژمن ئەوەندە دڕندەیی و دەستدرێژیی بۆ سەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان كردووە، نە ڕەوشی ناوخۆیی كورد بەو ڕادەیە لە دژبەری و پەرتبوونی هەمەلایەنە ئازاری چێشتووە. پرسی كورد هێندە لەژێر گوشاردایە، دەشێت بڵێین یەکێک لە قەیراناویترین قۆناغەکانی خۆی تێدەپەڕێنێت. شەپۆل و گەردەلوولی هێرشەكانی ئێران و توركیا سووتان و ماڵوێرانیی لێ دەكەوێتەوە، كوژران و ڕاماڵینی لێ دەبێتەوە. 

دەوڵەتانی ئێراق و توركیا دژ بە كوردی باكوور ڕێك كەوتوون، كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكومەتی ئێراقیش بڕیاری قڕكردنی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتیان واژۆ كردووە. کەچی هەردوو باڵی حکومەتی هەرێم لەباتیی ئەوەی دەسەڵات و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پووچەڵکردنەوە یان هەر هیچ نەبێ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاریگەرییەکانی ئەو پیلانە مەترسیدارانە، بۆ خۆیان بوونەتە جێبەجێکاری ڕێکەوتنی سەرتاپا دژەکوردی و ستەمکارانەی دەوڵەتە هەرێمییەکان. ئەم ئاستە لە ملکەچی و تێنەگەیشتن تەنها دەشێت نیشانەی داڕووخانێکی گەورەی سیاسی و فیکری و ئەخلاقی بێت.

ڕێكخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور، بۆ جەماوەری خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردڵان و خۆشەویستن، جێگەی ڕێز و پێزانینن، گەل ئەوان بە نوێنەری خۆیان دەزانن. بێگومان هەر كردەوەیەكی ناڕەوا بۆ سەر هێزە سیاسییەكان وەك دەستدرێژی بۆ سەر خەڵكی شار و گوندەكانی ڕۆژهەڵات هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. جەماوەری ڕۆژهەڵات ڕێككەوتننامەی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان ئێران، ئێراق و حكومەتی هەریمی كوردستان وەک پیلانێکی دوژمنکارانەی دژ بە خۆیان لێک دەدەنەوە. هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی هەردوو لایەنی باشوور نابێ ئەم هەڵوێستە ڕوون و ئاشکرایەی خەڵکی ڕۆژهەڵات پشتگوێ بخەن و چارەنووسی میلیۆنان کورد بکەنە قوربانیی بەرژەوەندییە وەهمییە حیزبییەکان.

ئێمە وەک بەشێك لە چالاکان و ڕووناكبیرانی كوردستان، داوا لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی حكومەتی كوردستان لە هەر دوو بەشی سلێمانی و هەولێر دەكەین كە:

1. بەبێ هیچ بیانووهێنانەوەیەک، دەسبەجێ گواستنەوەی بنكە و بارەگاكانی هەرسێ بەشی كۆمەڵە بۆ سوورداش ڕابگیرێت؛

2. بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەت كۆنڤانسیۆنی ژێنێڤ، پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە پەنابەران و جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، هەرجۆرە ڕادەستكردنەوەیەکی كوردی ڕۆژهەڵات بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕابگیرێت و وەک هێڵی سوور چاوی لێ بکرێت؛

3. ئەمنییەت و ئاسایشی سەرجەم ڕێكخراوەكانی ڕۆژهەڵات و ئاسایشی شوێنی ژیان و مانەوەی ئەندامانیان لە شارەكانی باشووری كوردستاندا بپارێزرێت؛

4. كەرامەتی نیشتمانیی كوردی ڕۆژهەڵات لە بەرچاو بگیرێت، كێشە بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان لە باشوور دروست نەكرێت و ئاسانکاری بۆ گرفتە ئیداری و داراییەکانیان بکرێت؛

5. چیدی هیچ پلان و پێشهاتێكی نوێ دژ بە كوردی ڕۆژهەلات قبووڵ نەکرێت.

لە کۆتاییدا داوا لە خەڵکی دڵسۆز و بەئەمەگی باشووری کوردستان دەکەین گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم تاکوو کۆتایی بە دژایەتیکردنی خەبات و خەڵکی پارچەکانی تری کوردستان و بەتایبەت ڕۆژهەڵات بهێنن.
...

 ئەحمەد بازگر
 ئه‌حمه‌د ڕەزایی
 ئێران ئەحمەدی
 ئەحمەد ڕوستەمی
 ئیبراهیم ڕەنجكێشان
 ئایەت ئەحمەدنژاد 
 ئەسعەد قەیدی
 ئیبراهیم کەریمپوور
 ئەحمەد شەریفی
 ئاوات ڕەەسوول
 
 بەهرام ڕەحمانی
 بەهمەن عەلیار
 بەرزان شاسوار
 
 تال عەلی که‌ریمی
 تاهیر ئەردەڵان
 تەوفیق فەرەجی
 
 جەمال محەممەدڕەزایی
 جەلال جەهانی
 جەلال ناوە
 
 چیا بوخارایی
 جەمال ڕەحمەتی
 جەمیل ڕحمانی
 جەمیلە ئازادی
 جەمال مەحزوونی
 
 حەسەن نەقشبەندی
 حسەین محەممەدی
 حەمەی کوردی
 حشمەت مستەفا سوڵتانی
 حسەین ئەحمەدنژاد
 حاجی ئازاد
 حسین عەلی‌پەناە (حسەین دەشتی)
 
 خالق ئەحمەدنژاد
 خەبات عەلیِڕەمایی
 خەلیل غەزەلی
 حەمید زەمانی
 خالید باغ‌یاری
 
 ڕەحمان غوڵامی
 ڕۆئیا مەحموودی
 ڕەحمان محەممەدی
 ڕەحمان ئەرغەوانی
 رەوف فایەقی
 ڕەسوول عەزیزیان
 ڕەفیق حوسەین‌پەناهی
 ڕەشید باینجۆیی
 ڕۆزا جەهانی
 ڕەوف کەعبی
 ڕەزا فەتحی
 
 زەردشت محەممەدی
 زەهرا محەممەدی
 زانا سەعید‌زادە
 
 ژیان زولفەقاری
 ژیلا ڕەحمانی
 ژاڵە ئەحمەدی
 
 سدیق جەهانی
 سەعید ئاقایی
 سەلاح کەمالی
 سیروان هیدایەت وەزیری
 ستار فەتحی (ئەوێهەنگ)
 سەعید ڕەشیدی
 ساندرا محەممەد
 سەردار قادری
 سەحەر باقری
 سوهەیل حەق‌بەیان
 
 
 شەهین شەهلایی
 شەهین حەیدەری
 شەهلا حەیدەری
 شەهرام ئەمانەتی
 شەمسەدین ئەمانەتی
 شاهو نەمەتی
 
 عەتیفە مازووجی
 عەدنان حەسەنپوور
 عەباس وەلی
 عەباس ڕەزایی
 عەتا حسەینی
 عەلی بوزورگ‌پەناە
 عەزیز ڕەزایی
 عەزیز ماملێ
 عیماد موکتووبی
 عەلی دەروێشی
 عەتا حوسەینی
 
 غوڵام گەوهەری
 غوڵام حسەین‌پەناهی
 
 فەرهاد ڕەسوولی
 فەڕوخ مەعانی
 فەرهاد نادر مەحموودی
 فەرشید غەفاری
 فارووق محەممەد
  
 قادر ڕەحیمی
 قادر سەمەدی
 
 کامران مەتین
 کەمال مورادی
 کەریم ئەمانی
 کەمیا ئەسەدی
 کەژاڵ بلووری
 کانی کەریمپوور
 کەریم ئازەرگوون
 کامران ئەمین‌ئاوا
 
 گێلان هارکی
 گەلاوێژ عەبدوڵڵازادە
 
 لالە محەممەدی
 لەیلا موروەتی
 
 محەممەدفەرهاد ڕەسوولی
 مهاباد ئەمەدی
 مێهرانە جەهانی
 مەسعوود کەریمی
 مەنسوور عەباسی
 موحسین ڕەحیمی
 مریەم ئەفراسیاوپوور
 مەلەکە مستەفا سوڵتانی
 مزەفەر ئەحمەدی
 محەممەد خاکی
 محەممەد فارووقی
 مەولوود ئەسکەندەری
 مەحیە ئیرەجی
 
 نادر ئەحمەدی
 نەسرین بەهمەنی
 نوسرەت کوردنژاد
 نەستەرەن ئیبراهیمی
 ناهید نەبەوی
 ناسر بایزیدی
  
 وریا ڕوستەمی
 وریا محەممەدی
 
 هاوژین بەقاڵی
 هیوا ساعیدی
 هەڵاڵە محەممەدی
 هێرۆ فەقێ بۆکانی
 هیوا مەجیدزادە
 هیدایەت قادری
 
 یووسف ئەردەڵان
 یەحیا دەوەنداری
 
 پەرویز ڕەحیمزادە
 پەروانە ئەحمەدی
 پەروین ئەرغەوانی


PM:10:28:13/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت