16 رێنمایی نوێ بۆ دانانی‌ پرسه‌ ده‌ركرا


وێستگه‌نیوز-
بۆ باشتر ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌و به‌مه‌به‌سته‌ پێكهێنا و له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ 16 خاڵی وه‌ك ڕێنمایی ده‌ركرد.

لیژنه‌ی دانانی ڕێنمایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرسه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 16 خاڵی وه‌ك ڕێنمایی بۆ مزگه‌وته‌كان و قورئانخوێنه‌كان و هاووڵاتیان ده‌ركرد.

له‌ ڕێنماییه‌كاندا، پرسه‌ هه‌ر یه‌ك ڕۆژه‌ و بۆ هه‌ر قورئانخوێنێك 75 هه‌زار دینار دیاریكراوه‌، كه‌ ده‌بێت قورئانخوێن باجی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیشی هه‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی‌ هه‌ولێر جه‌خت له‌ پابه‌ندبوونی مامۆستایانی ئایینی و قورئانخوێنه‌كان و هاووڵاتیان به‌و ڕێنماییانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ر مزگه‌وتێك له‌ هۆڵی پرسه‌ و هه‌ر قورئانخوێنێك پابه‌ندی ئه‌و خاڵانه‌ نه‌بێت، كه‌ دیاریكراون، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی كارگێڕی و یاسایی ده‌كریته‌وه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕێنماییه‌كان به‌ قه‌باره‌ی 60 به‌ 80 چاپ كراون و دوای ته‌واوبوون، كه‌ 600 دانه‌ی لێ چاپ ده‌كرێ، به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و مزگه‌وتانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێ، كه‌ له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هه‌ولێر پرسه‌یان تێدا ده‌گێڕدرێ.

ئه‌وقافی‌ هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن سكاڵا و سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌ڕێی ئه‌وقافه‌كانه‌وه‌ بگه‌یه‌ننه‌ لیژنه‌ی ناوبراو، بۆ كاری پێویست و بۆ هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌كی كارگێڕی و یاسایی، كه‌ پێویست بكات. دڵنیابن، سكاڵا و سه‌رنج و تێبینییه‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌، ده‌قی ئه‌و 16 خاڵه‌یه‌، كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرسه‌ ده‌ركراوه‌:


PM:10:29:11/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 23940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت