ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاری ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دا
وێستگه‌نیوز-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له حكومه‌تی عێراق بۆ وێستگه رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا مووچه راگیراوه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.
هاوكات هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت ئه‌وه‌یه، تا كۆتایی ساڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا كه تا كۆتایی ساڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا سه‌ری ساڵ بایۆمه‌تری و هه‌ژماری من ته‌واو ده‌كات".
لای خۆیه‌وه خالید شوانی وه‌زیری دادی عیراق وتی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه تاكۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكات".
وتیشی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق تهئكیدیكردۆتهوه ده‌بێت هه‌رێم ته‌واوی گرفته ته‌كنییه‌كانی مووچه تاكۆتایی ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ربكات".
PM:04:31:10/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 12472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت