له سه‌یدسادق شه‌ڕه‌ته‌قه روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن
وێستگه‌نیوز-
له گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقی سنووری سلێمانی، شه‌ڕه‌ته‌قه روویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌ن.
په‌یامنێری وێستگه رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی بهركێوی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق له‌نێوان دوو خانه‌واده‌دا شه‌ڕه ته‌قه روویدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و به‌هۆیه‌وه پیاوێك كوژراوه.
وتیشی: "هاوكات هاوڵاتییه‌ك بریندار بووه و بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت".
راشیگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
PM:09:55:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 10556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت