كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما هاوشێوه‌ی‌ رۆژانی‌ داهاتوو ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 2ی‌ ئابی‌ 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 3- 8- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ". خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هەولێر : 42

سلێمانی : 41

دهۆک : 41

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 45


AM:11:32:02/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت