بارزانی و كونسوڵی توركیا كۆبونه‌وه: ئه‌نقه‌ره خوازیارە باشترین پەیوەندیی لەگەڵ هەرێم هەبێت
وێستكه نیوزـ
سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه پێشوازی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر كرد و كونسوڵ رایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره خوازیارە باشترین پەیوەندیی له بواره جیاجیاكان لەگەڵ هەرێم هەبێت و باسیش له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی بۆ به‌غدا كراوه.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه، باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند: لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر کرد و لە دیدارەکەدا کونسوڵی نوێی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی، لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئاڵۆگۆڕ کرا و کونسوڵی تورکیا ئەو سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسف کرد.
باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت كه سه‌رۆكی پارتی وێڕای باسکردنی هۆکارەکانی سەردانی هەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا ئەوەشی دووپات کردەوە کە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە چوارچێوی دەستوور باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی تورکیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.
ده‌شڵێت: بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بووه.
PM:01:57:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت