عێراق هێڵێكی راسته‌وخۆی ئاسمانی بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجییان له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق رایگه‌یاند، بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان، هێڵێكی راسته‌وخۆیان له فرۆكه‌خانه‌ی تائیف له سعودیه بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی عێراق كردوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت كه سامی مه‌سعودی، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د سه‌میر نه‌قشبه‌ندی، كونسوڵی گشتیی كۆماری عێراق له شاری تائیف له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعودیه رێككه‌وتون بۆ دانانی ئه‌و هێڵه راسته‌وخۆیه.
ده‌شڵێت كه مه‌سعودی سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی راسته‌وخۆی له فرۆكه‌خانه‌ی تائیفه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی عێراق كردوه‌و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره بۆ گواستنه‌وه‌ی خێرای حاجییان ئه‌و رێككاره بگیرێته‌به‌ر.
PM:11:22:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت