حکومەتی عێراق کاتژمێرەکانی دەوامی کەمکردەوە
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، حکومەتی عێراق بریاریدا له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه کاتژمێرەکانی دەوام كه‌مبكاته‌وه، بریاره‌كه به‌غدای پایته‌خت ناگرێته‌وه‌و پارێزگاره‌كانیش سه‌رپشكن له رایگه‌یاندنی پشوو به‌هۆی گه‌رماوه.
بەپێی بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستپێکردنی دەوام بۆ کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی پێشدەکەوێت و کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆش دەوام تەواو دەبێت و ئه‌م بریاره تا 29ی مانگی 8 كاری پێده‌كرێت، بەڵام ئەو بڕیارە بەغدای پایتەخت ناگرێتەوە.
له بریاره‌كه‌دا هاتووه كه وەزیرەکان دەسەڵاتی درێژکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دەوامی وەزارەتەکانیان هەیە لە کاتی پێویستدا، پارێزگارەکانیش سەرپشکن لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پشوو رابگەیەنن.
بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە، پلەی گەرما لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و له هەندێك پارێزگا رۆژانە 50 پلە تۆمار دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەمبووەتەوە.
PM:08:09:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت