د. كاروان ھه‌ورامی: چوار به‌نداوی نوێ له ھه‌رێم دروست ده‌كرێن
د. كاروان ھه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان له ھه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چوار به‌نداوی گه‌وره له ھه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، ده‌شڵێت "حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆری به كه‌رتی ئاو داوه".
د. كاروان ھه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی وت كه "حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا گرنگی زۆری به بابه‌تی گۆڕانی ئاووھه‌وا و به تایبه‌تیش به سێكته‌ری ئاو داوه، بۆیه گۆڕانكاری زۆر باش له بواری ئیداره‌دانی ئاو و چاره‌كردنی كێشه‌ی ئاو كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و ئه‌و دۆخه‌ی ھه‌یه ژماره‌یه‌ك پۆند و به‌نداو و پڕۆژه‌ی ئاودێری دروستكراون و ته‌واوبوون، كۆمه‌ڵێك پۆندیش نوژه‌نكراونه‌ته‌وه، بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌م كابینه‌یه‌دا ئاوی سه‌رزه‌وی (باران) گوازراوه‌ته‌وه بۆ كۆگاكانی ئاو له ژێر زه‌وی و سه‌ركه‌وتوو بووه، گرنگی زۆر به‌كۆنترۆڵی لافاویش دراوه، حكوومه‌ت ته‌نیا له ھه‌ولێر ٣٦ ملیاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ته‌رخان كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "جگه له‌وه پڕۆژه‌ی بوژانه‌وه‌ی كانیاوه‌كانیش به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه كه ئه‌زموونێكی تازه و زانستێكی تازه‌یه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه گرنگی به كه‌رتی ئاو داوه".
وتیشی: "له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو حه‌وت پۆندی تازه ته‌واوبوون و كه‌وتوونه‌ته خزمه‌تی خه‌ڵك و بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و بواره‌كانی دیكه سودیان لێ وه‌رگیراوه، به‌رده‌وامیش كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆندی زیاتر دروست بكرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد كه "دانیشتنێك‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چوار به‌نداوی گه‌وره دروست بكرێن، ئه‌وانیش به‌نداوی (مه‌نداوه و باكورمان و ته‌قته‌ق و ده‌ڵگه)ن".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌مه به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و ھه‌رێم به‌ھاوبه‌شی دروست ده‌كرێن، ئێستا له قۆناغی دیراسه‌كردنین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دروستكردنیان بكرێت، ئه‌مه ھه‌نگاوێكی زۆر گرنگه و ھه‌ردوولاش ھاوڕان بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان دروست بكرێن".
PM:10:36:28/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 13240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت