نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د باقر قالیباف جەختیان لە گرنگی برەودان بە پەیوەندییەکانیان كرده‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگهنیوزـ
نێچیرڤان بارزانی لە پەرلەمانی ئێران لە تاران، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف کۆبووەوە و، باسیان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیێتیی بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى و هاریكاریى هاوبه‌ش لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرد.
له دووه‌م رۆژى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ تاران، به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئیسلامیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران (پەرلەمان) كۆبوونه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكیان له بایه‌خ و گرنگیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌یه‌وه باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیێتیی بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا."
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتیارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌یى، زانكۆیى و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا، زه‌مینه و ده‌رفه‌تى زیاترى هاریكاریى هاوبه‌شى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه كارى زیاتریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌شكردووه؛ دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
رۆژی یەکشەممە، 5ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئێران. رۆژی دووشەممەش ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران هەبوو لەوانە؛ عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک كۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
AM:11:08:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت