حه‌ماس: پێشنیارێكی ئاگربه‌ستمان په‌سه‌ند كرد
وێستگه‌نیوز-
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه پێشنیارێكی ئاگربه‌ستی بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا په‌سه‌ند كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2024، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پێشنیاره‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ڕی بۆ ئاگربه‌ست په‌سه‌ند كرد.
دانوستكاران له قاهیره له هه‌وڵدا بوون بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كه هێشتا له‌لای حه‌ماس ماونه‌ته‌وه له غه‌ززه.
به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ڵێت ره‌شنوسی ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌بێ ئاگاداری ئه‌و له‌لایه‌ن قه‌ته‌ر و میسر هه‌مواركراوه‌ته‌وه بۆیه له ئێستادا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌وجا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ده‌دات.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌حی باشووری غه‌ززه ده‌بێت بچن بۆ " ناوچه مرۆییه فراوانكراوهكه" كه ئێستا خان یونسیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌نگاوێكدا پێش هێرشه زه‌مینییه پلان بۆ داندراوهكهی ئیسڕائیله بۆ سه‌ر ئه‌و شاره.
وته‌بێژێكی هێزه‌كانی به‌رگری ئیسڕائیل به زمانی عه‌ره‌بی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه سوپای ئیسڕائیل به به‌كارهێنانی هێز دژی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ناو ره‌فه‌ح ده‌جووڵێت، هه‌ر كه‌سێكیش له‌و ناوچانه‌دا بێت ئه‌وا ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
وتیشی: "ئیسڕائیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی سنووردار له ره‌فه‌ح، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 100,000 كه‌س داوایان لێكراوه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه بڕۆن كه دیاریكراون".
پێشتر ئیسڕائیل له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا بۆ له ناوبردنی حه‌ماس له غه‌ززه ئه‌م جۆره ئاگاداركردنه‌وانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه. زۆرێك له فه‌له‌ستینیه‌كان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی غه‌ززه‌وه هه‌ڵاتوون بۆ ره‌فه‌ح و شاره‌كه‌یان وه‌كو په‌ناگه به‌كارهێناوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاگاداری كردبوونه‌وه كه ناوچه‌كانی دیكه‌ی غه‌ززه چۆڵ بكه‌ن.
له‌و نه‌خشانه‌ی پێشووتردا كه سوپای ئیسرائیل خستبوونییه‌ڕوو ناوچه‌یه‌كی مرۆیی ده‌رده‌خات به درێژایی كه‌ناری غه‌ززه له ڕۆژئاوای شاری خان یونسه‌وه. ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی فراوانتر كرد و باكووری كه‌ناره‌كه‌شی گرته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌ڵاتیش تاوه‌كو خان یونسیش بگرێته‌وه.
ئیسڕائیل ده‌ڵێت هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح پێویسته بۆ شكستهێنان به حه‌ماس، هاوكات ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی دیكه‌ش هۆشدارییان داوه له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوان بكاته سه‌ر ره‌فه‌ح كه زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی غه‌ززه وه‌كو په‌ناگه به‌كاریان هێناوه.
ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای حه‌ماسه‌وه بڵاویكرده‌وه فه‌رمانی چۆڵكردنه‌كه بۆ ڕه‌فه‌ح " په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره كه ده‌ره‌نجامی ده‌بێت".
PM:11:32:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت