پۆلیسی ڕاپه‌ڕین : كه‌سێك له‌ئاودا خنكا
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روو له گوندی قه‌مته‌رانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه ده‌كات و ده‌ست ده‌كات به راوه‌ماسی، به‌ڵام كه‌وتۆته ناو ئاوه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
رابه‌ر حه‌سه‌ن وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2024/5/6 هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ه. ك. ڕ.) له دایكبووی ساڵی 1983 پیشه‌ی كاسب كه دانیشتووی شاری هه‌ولێره و بۆ گه‌شت رووی له ناوچه‌كه كردبوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
ئاماژه به‌وه‌شدا كه به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و هاوڵاتییه بۆ كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی روویان له ئاوی گوندی قه‌مته‌ران كردووه و ناوبراو سه‌رقاڵی راوه‌ماسی بووه و كه‌وتۆته ناو ئاوه‌وه و خنكاوه.
رابه‌ر حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: "دوای ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له پزیشكی دادی، راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه په‌ڕاوی لێكوڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
PM:11:21:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت