نێچیرڤان بارزانی له ئێرانه‌وه داوای هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئێرانه‌وه داوای هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات، ده‌شڵێت: "به‌دواداچوونێكی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ ڕووداوه‌كه بكرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ده‌رباره‌ی سووتانی بازاڕی قه‌یسه‌ری له هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌داخه‌وه هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێرم بیست كه به‌هۆیه‌وه جگه له برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر كاسبكارانی بازاڕه‌كه كه‌وتووه".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم و هاوخه‌می كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه‌م كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، هاوكات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ هۆكاره‌كانی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه بكه‌ن".
هاوكات سوپاسی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، فریاكه‌وتن، پۆلیس، ئاسایش و ته‌ندروستی ده‌كات كه "به‌رپرسانه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كرد و به‌ریان به ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاگره‌كه گرت".
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه و به‌دواداچوونێكی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ ڕووداوه‌كه بكرێت".
ده‌شڵێت: "هه‌روه‌ها كاسبكارانیش زیاتر پابه‌ندی ڕێنمایییه‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی بن".
سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م بازاڕه شوێنه‌وارێكی مێژوویی و سیمایه‌كی جوانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه هه‌موو پشتیوانییه‌ك بۆ هه‌رچی زووتر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، ڕاده‌گه‌یه‌نین".
شەوی یەکشەممە، 5ـی ئایاری 2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە , بووە سێیەم ئاگری گەورە لە بازاڕەکانی هەولێر لەماوەی تەنیا دوو مانگ و هەشت رۆژدا بکەوێتەوە.
پارێزگای هەولێر ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه ئاشكرایكرد كه "لە کۆی زیاتر لە 4000 دووکان، 227 دووکان و 7 کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە، ئەمڕۆش دوای خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان، دەست بە پاککردنەوەی تەواوی بازاڕەکە کراوە".
PM:10:16:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت