ده‌زگای ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستی به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر گرت و چوار تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌هه‌ماهه‌نگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێكردن و به‌داواداچوونی وورد له‌ناوچه‌یه‌كی سنوری (ناحیه‌ی میدان) كارگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوببه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری پێشوه‌خت ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ی ئه‌نجامداوه و توانرا (چوار) تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ دروستكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارهێنراون".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سوپاسی هاوكاری به‌رده‌وامی هاوڵاتیان ده‌كات و داواكاره "له‌كاتی بوونی هه‌ر گومانێك په‌یوه‌ندی به‌هێڵی گه‌رمی ژماره (106)بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پاراستنی سه‌رووماڵی هاوڵاتیان".
PM:05:36:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت