وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ژمارەیەک هه‌لی كاری راگه‌یاند


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم  25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان رادەگەیەنێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی ئایاری 2024، لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی و فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و شارەدێی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی رۆژی شەممە 11ـی ئایاری 2024 داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.




PM:12:02:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت