نوسینگه‌ی سودانی: سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌نگاوێكی ئیجابییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی گفتوگۆی بنیادنه‌ر كراوه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ششهممه پشێوازیی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی كردوه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه وپرسه هاوبه‌شكان و ئه‌و چاره‌سه‌رانه كراوه كه حكومه‌ت له بواری خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان به‌پێی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت هه‌نگاوی وبۆ ده‌نێت.
باسی لهوهسكردوه كه سودانی و نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی گفتوگۆی بنیادنه‌ر به‌تایبه‌ت بۆ پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردوه‌ته‌وه به گرنگیان زانیوه كار بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه سودانی سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی به هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌قه‌ڵه‌م داوه.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌ك نوسینگه‌كه ده‌ڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێزانینی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی سودانی نیشاندوه كه سوره له‌سه‌ر رێگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كان له‌پێناو هێنانه‌كانی سه‌قامگیریی سیاسی.
PM:09:53:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت