سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
وێستگه نیوزـ
بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
بریاره دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، سەرەتا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆببێتەوە، دواتریش بەشداری لە کۆبونەوەی هاوپەیمانیی ئیداره‌ی دەوڵەت دەکات كه لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراقن جگه له ره‌وتی سه‌در.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بابەتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە کە پشکی سووننەیەو لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه لەسەر ناوێک رێکبکەون بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان."
پێشتر بۆچوونی کورد و شیعەش وا بوو، کە سوننە لەنێو خۆیاندا لەسەر ناوێک رێکبکەون، بەڵام تائێستا سەرکردە سیاسییەکانی سوننه لەسەر دەستنیشانکردنی کەسێک ناکۆک بوون، بۆیه پێده‌چێت هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ناوه‌كه‌یان بۆ یه‌كلا بكاته‌وه.
PM:06:06:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت