وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: هه‌ژماری من قبوڵ نه‌كرێت بابه‌ته‌كه ده‌بێته گێچه‌ڵ كردن
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له پرسی مووچه‌دا "ئه‌وله‌ویاتی" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر چاره‌سه‌رێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر حسابی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت كه "هه‌ژماری من یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌لایه‌وه گرنگه، گه‌ر هه‌ژماری من قه‌بوڵ نه‌كرێت جۆرێكه له بیانوو گرتن و گێچه‌ڵ كردن، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌ژماری مندا هه‌یه زۆر زیاتره له‌وه‌ی له عێراق كراوه و پێیده‌وترێت ته‌وتین (به نیشتیمانی كردن)".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ژماری من و پرسی به ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كێك ده‌بێت له‌ته‌وه‌ره‌كانی گفتووگۆی نێوانیان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێت: "ته‌وتین ته‌نها كارتێكی مووچهوهرگرتنه نه‌ك هه‌ژماری بانكی و به‌شێك له‌و بانكانه‌ش نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره، بۆیه به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێین و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر حسابی ده‌ستبه‌رداربوون نییه له‌هه‌ژماری من. فه‌رمانبه‌ری عێراق سه‌رپشك كراوه له بانكی ئه‌هلی یان حكومی ته‌وتین بكات، بۆچی بۆ فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم ئه‌مه سنوردار كراوه؟".
هه‌ژماری من كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌یه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات، تا ئێستا 6 بانك چوونه‌ته نێویه‌وه كه بریتین له بانكه‌كانی ئارتی بانك، جیهان، بیبلۆس، بانكی ئیسلامی عێراقی، بانكی ئه‌هلی عێراقی و بانكی به‌غدا.
به‌گوێره‌ی په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا، حكومه‌تی عێراق تا ئێستا پێداگری ده‌كات له‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له ڕێگه‌ی بانكه فیدڕاڵییه‌كانه‌وه دابینبكرێت.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند، "عێراق ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی بانكه‌كانی تی بی ئای و ره‌شید و رافیده‌ین موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌وتین بكات، حكومه‌تی هه‌رێمیش گه‌ر ڕازی نه‌بێت چاره‌سه‌ری تری نییه".
ده‌شڵێت: "هه‌رێم شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه خۆی پاره‌كه وه‌ربگرێت و ته‌مویلی بانكه‌كانی ناو هه‌ژماری من بكات، عێراق ناچار نییه ئه‌مه بكات و پاره بداته ده‌ست هه‌رێم، بۆیه ده‌یه‌وێت خۆی پاره‌كه ته‌مویل بكات، بۆیه ده‌بێت هه‌ژماری من بچێته ناو ته‌وتینه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "گه‌ر موچه ته‌وتین بكرێت لیست و پله به‌رزكردنه‌وه و هه‌ندێك ڕێوشوێن لای هه‌رێم ده‌مێنێت، ئه‌گینا عێراق له ڕێگه‌ی ره‌شید و رافیده‌ینه‌وه پاره ده‌دات، له‌كاتێكدا هه‌رێم سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌كه له عێراق وه‌ربگرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه دابه‌شی بكات".
له‌كاتێكدا ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ته‌وتین و هه‌ژماری من به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی بۆ موچه‌ی مانگی 4 ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه و چاوه‌ڕوانی ڕه‌وانه كردنی پاره‌كه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكومه‌تی هه‌رێم كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه "پێده‌چێت به‌م نزیكانه هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ژماری من گفتووگۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی گرفت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵییه بۆ دابه‌شكردنی موچه له ڕێگه‌ی بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه، ئه‌گینا له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ته‌وتین و هه‌ژماری من یه‌ك پرۆسه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "گه‌ر دادگای فیدراڵی ڕوونكردنه‌وه بدات و مه‌سه‌له‌كه بخاته لای بانكی فیدراڵی عێراق كه پسپۆڕی خۆیه‌تی، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. پێشموانییه هه‌رێم ده‌ستبه‌رداری هه‌ژماری من ببێت".
PM:08:01:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت