سۆران عومهر: لێکۆڵینەوە لە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی عێراق دەکرێت
سۆران عومەر
وێستگهنیوزـ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق دهكات کە گوماندەکرێت لە گرێبەست و کارەکانیاندا بە بەهای 20 ملیار دۆلار گەندەڵی کردبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لیژنەیەک بە ئەندامێتی 13 پەرلەمانتار لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا.
روونیشیکردەوە، لیژنەکەیان دەستبەکاربووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لە بەندەری فاو، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی 20 ملیار دۆلار دەکرێت.
بەندەری فاوی گەورە یەکێکە لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبی و دەیەم گەورەترین بەندەرە لە جیهاندا.
PM:02:34:25/04/2024
ئهم بابهته 1048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت