پاره‌ی كاره‌بای موه‌لیده بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی نێشته‌جێبوون دیاریكرا
وێستگهنیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، نرخی یه‌ك كیلۆوات له كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون (ستییهكان) بۆ مانگی نیسان 252 دیناره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
باسی له‌وه‌شكردووه: بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (نیسان) بریتییە لە 252 دینار.
جێى ئاماژە بۆکردنە مانگى سێ (ئازار) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (252) دینار بوو.
PM:01:47:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت