ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه نابێت هیچ بیانوو و پاساوێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بهێڵرێته‌وه تا بكرێته بیانوو بۆ خه‌رج نه‌كردنی مووچه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2024، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و له ده‌ستپێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادی په‌نجا ساڵه‌ی شه‌هیدانی بۆمببارانكردنی قه‌ڵادزێ و قوتابییانی زانكۆی سلێمانی له ساڵی 1974 و گولله‌بارانكردنی خۆپێشاندانێكی ئه‌و شاره له ساڵی 1982ده‌كه‌ینه‌وه كه له سایه‌ی خوێن و قوربانیدانه‌كانی شه‌هیده‌كانمان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئێستا به‌ده‌ستهاتوون. دووپاتیكرده‌وه كه هه‌میشه خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیده‌كانمان له‌یاده."
پاشان سەرۆک وەزیران كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "سه‌ردانێكی گرنگ بوو و كاریگه‌ریشی له سه‌ر پێشخستن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه ده‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێكی له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ مووچه‌ی مانگی نیسان كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به فه‌رمی لیستی وردبینیكراو و په‌سه‌ندكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به زانیاری پێویسته‌وه بۆ مانگی نیسان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كراوه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاوشێوه‌ی مانگی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بنێردرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه كه "دواتر وه‌زیری دارایی و ئابووری، له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكار ئاماده كرابوو، چه‌ند میكانیزمێكی خسته‌ڕوو بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له بواری داهاته نانهوتیهكانی هه‌رێم و چۆنیه‌تی هاوبه‌شیپێكردنی له‌گه‌ڵ به‌غدا به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسای بودجه‌ی فیدراڵ و یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵ، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، به‌جۆرێك كه بابه‌تی داهاته‌كان، نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێش هه‌مووشیانه‌وه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
لای خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، جه‌ختی كرده‌وه كه "نابێت هیچ بیانوو و پاساوێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بهێڵرێته‌وه تا بكرێته بیانوو بۆ خه‌رج نه‌كردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، هه‌ر به ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانكاری ڕاسپارد، ئه‌وه‌ی له یاسا به‌ركاره فیدڕاڵییه‌كان ده‌ستنیشان كراوه وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاتی نانه‌وتی به‌ده‌ستهاتوو له هه‌رێم، بخرێته سه‌ر ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ".
سه‌باره‌ت به بابه‌تی به‌بانكیكردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه "ئه‌م بابه‌ته به گرنگ ده‌زانێت و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كات دژی به بانكیكردنی( ته‌وتین)ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه و نابێت، له مێژه وه‌ك له كارنامه‌ی كابینه‌كه هاتووه به كرداره‌كیی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردن( ته‌وتین) له ڕێگه‌ی ( هه‌ژماری من)ه‌وه له هه‌رێم ده‌ستپێكراوه وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری و بره‌ودان به چالاكی بانكی و شه‌فافیه‌ت له چالاكییه داراییه‌كان وسوودمهندبوونی هاووڵاتیان له هه‌موو ئه‌و ئیمتیازات و ئاسانكارییانه‌ی بانكه‌كان بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن به‌و جۆره‌ی له دونیای پێشكه‌وتوو په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ زیاتر له‌سه‌ر میكانیزمی بهبانكیكردنه نه‌ك خودی پرۆسه‌كه، ئه‌م بابه‌ته‌ش شایه‌نی چاره‌سه‌ره له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆر بێت و به ئاسانی پرۆسه‌كه ته‌واو بكرێت له ڕێگه‌ی ئه‌و بانكه باوه‌ڕپێكراوانه‌ی له ژێر سه‌رپه‌رشتی و مۆڵه‌تی بانكی ناوه‌ندیی، سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی ته‌وتینن له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ته‌وتینی هه‌رێم به ناوی (هه‌ژماری من) كه گشت مه‌رج وپێداویستییهكانی بانكی ناوه‌ندیان جێبه‌جێ كردووه و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا ڕۆڵی ئاسانكاریی ده‌گێڕێت، ئه‌گینا پڕۆژه‌كه بانكه ڕێپێدراوه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه هه‌ندێكیان له پرۆسه‌ی ته‌وتینی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به‌شدارن".
سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، روونكرایه‌وه كه "حكومه‌تی هه‌رێم خوازیاری هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه وه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌ری ڕێكهوتبووین كه له لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێم بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌شی بچێته‌وه ناو گه‌نجینه‌ی گشتی فیدڕاڵ له دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویسته له چوارچێوه‌ی دوا كۆنووسی هاوبه‌شی هه‌ردوولادا بێت كه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ئیمزاكراوه به‌ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان".
له به‌رامبه‌ر ئه‌م پابهندییانهش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات "هاوتای ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت له ناویشیاندا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و ته‌رخانكراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی به‌كاربردن و بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی پارێزگا و هه‌رێمه‌كان هاوتای ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق".
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونهوهه وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی چه‌ند پێشنیارێك سه‌باره‌ت به ئاسانكاریكردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی بانكه پسپۆڕییه‌كان لای هاووڵاتییان (پێشینه‌كانی خانووبه‌ره، كشتوكاڵی ، نیشته‌جێبوون، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، هاوسه‌رگیری) .
هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی چه‌ند پێشنیارێك سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌رزی بانكه بازرگانییه‌كان و بابه‌تی ڕێژه‌ی سوودی بانكیی سه‌ر ئه‌م قه‌رزانه و ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه به گوێره‌ی یاسای چاكسازی.
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕاسپارد كه پێداچوونه‌وه‌ی پێویست بكات له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه خرانه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ پۆڵێنكردنی پێشینه‌كان، به‌جۆرێك كارئاسانیی پێویست بكرێت بۆ هاووڵاتییان كه ڕه‌چاوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجینه‌ی گشتی و ڕێگه‌گرتن له به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی بكرێت.
له بڕگه‌ی سێیه‌مدا ، دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وی (پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌ران و دانان له لیستی بێبه‌شكردنی له به‌شداربوون له هه‌رێمی كوردستان ) خسته‌ڕوو.
له دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌یڕه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ندی كرد، كه ئامانج له‌م په‌یڕه‌وه، پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌رانه له هه‌رێم به‌پێی پێوه‌ره كارپێكراوه‌كان له بواری پسپۆریی و توانا و لێهاتوویی ته‌كنیكی و دارایی و دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌ری نالێهاتوو كه توانا و كارامه‌یی نییه بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، هه‌روه‌ها مسۆگه‌ركردنی هێنانه‌كایه‌ی دادوه‌ریی و شه‌فافیه‌ت له كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پڕۆژه‌كان و بێبه‌شكردنی ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی كه پابه‌ندییه‌كانی گرێبه‌ست پێشێل ده‌كه‌ن له به‌شداریكردن له گرێبه‌سته حكومییه‌كان.
PM:06:19:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت