سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: ناكۆكییه‌كان لهسهرههڵبژاردن زیانی زۆری به هه‌رێم گه‌یاندووه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌بوونی په‌رله‌مانێكی كه نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات له سه‌رووی هه‌موو پرسێكی تره‌وه بێت، ده‌شڵێت: "ناكۆكییه‌كان لهسهرههڵبژاردن زیانی زۆری به هه‌رێم گه‌یاندووه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌یه و پرسی هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆشاییه‌ی به هۆی كارانه‌بوونی په‌رله‌مانه‌وه دروست بووه یه‌كێكه له " ئه‌وله‌ویه‌تی گرنگیپێدانه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكرێت و هه‌تا زووه ئه‌و بۆشاییه پڕبكرێته‌وه".
دڵشاد شه‌هاب وتی: "سه‌رۆكی هه‌رێم داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات پرسی كوردستان و هه‌بوونی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه سه‌یربكرێت".
وتیشی: " زیانێكی زۆر له هه‌رێم كه‌وت له ئه‌نجامی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن هه‌بوون، له‌سه‌ر یاسا هه‌بوون، له‌سه‌ر كۆمسیۆن هه‌بوون".
ڕۆژی 10ی مانگی 6ی ساڵی 2024، وه‌كو واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه و هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پارتی و چه‌ند حزبێكی پێكهاته‌كان به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و داوای دواخستنی ده‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی تێبینییه‌كانیان به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، له‌كاتێكدا یه‌كێتی و به‌شێكی تر له هێزو لایه‌نه‌كان پشتگیری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له واده‌ی خۆیدا.
دڵشاد شه‌هاب ڕایشیگه‌یاند به‌م نزیكانه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پرسی كۆتای پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا تا چه‌ندێك له‌م سه‌ردانه‌دا گرنگی پێده‌درێت، دڵشاد شه‌هاب ئاشكرایكرد كه "بێگومان هه‌بوو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرینه به‌ر هه‌ر ڕێكارێكی پێویست بێت بۆ (دڵنیابوون له‌وه‌ی) به‌شداری پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر و كارایه و تابلۆیه‌كی جوانی هه‌رێمی كوردستانه".
ڕۆژی 6ی مانگی 4ی 2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر له مپهرهكانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ڕۆژی 21 ی مانگی 2 ی 2024، دادگای فیدراڵی عێراق دوو سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلایی كرده‌وه، سكاڵای یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سكاڵای دووه‌میان له‌لایه‌ن سێ هاووڵاتی دانیشتووی هه‌رێمه‌وه تۆماركرابوون.
ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گۆڕینی شێوازی هه‌ڵبژاردنی له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بۆ چوار بازنه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی له 111 كورسییه‌وه بۆ 100 كورسی لێكهوتهوه.
PM:04:37:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت