سلێمانی..کچێک لەسەر پردێک کەوتە خوارەوەو بهبێهۆشی گهیهندرایه نهخۆشخانه
وێستگه نیوزـ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 24ی نیسانی 2024 لەسەر پردی "خاڵه شیهاب" له نزیک لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی کچێک کەوتووەتە خوارەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییش ئاشکرای کردووە، کچەکە لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە و تا ئەمکاتە بێهۆشە، هەربۆیە جارێ ناسنامەی نەزاندراوە و نازانرێت کێیە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی بەوەدا، دەسبەجێ تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
هاوكات لەنیا بەختیار پەیامنێری وێستگە نیوزلە شوێنی ڕووداوەکەوه رایگهیاند: کچەکە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووە کە تەمەنی لەخۆی گەورەتربووە، فرۆشیارەکانی نزیک پردەکەش بینیویانە ماوەیەک لەسەر پردەکە ماونەتەوە بەپێی شایەتحاڵەکان چەندجارێک کچەکە دەموچاوی سڕیوە و پێدەچێت گریابێت.
پەیامنێری وێستگە نیوز وتیشی، کاتێک کچەکە هەوڵیداوە خۆی بخاتە خوارەوەو مەفرەزەیەکی پۆلیس لەژێر پردەکە بووە و هەوەڵیانداوە زووبچنە سەر پردەکە و ڕزگاری بکەن، بهڵام فریای نهكهوتون.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر وێستگەنیوز پەیوەندی بە بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانییەوە کرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدرایەوە
PM:03:37:24/04/2024
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت