بافڵ تاڵهبانی: یەکێتیی بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە
وێستگه نیوزـ
لە یادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ یادی 50 ساڵهی بۆردومانكردنی قهڵادزێ لهلایهن رژێمی بهعسهوه، رایگەیاند، بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێی سەربەرز دەکەینەوە و سەری رێز و وەفاداری بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان دادەنەوێنین.
دەشڵێت، خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین، لەبەرامبەر بۆردوومان و راگواستندا نەک چۆکیان دانەدا، بەڵکو بە ئازایەتییەکی کوردانە و پێشمەرگانەوە بەگژ رژێمدا چوونە و مێژوویەکیتری پڕ لە شکۆمەندی و شانازییان بۆخۆیان تۆمارکرد.
سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەش کردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان بەردەوامدەبێت، بەرپرسیارێتیی حکومەتیشە بە کردار خزمەتی قەڵادزێییەکان و سەرجەم هاوڵاتیان بکات، چونکە ئەزموونەکەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیش بە ئاڕاستەی خزمەتکردنیان بێت.
PM:02:25:24/04/2024
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت