ئهمڕۆ 50 ساڵ بهسهر بۆردومانكردنی قهڵادزی تێدهپهرێت
وێستگه نیوزـ
50 ساڵ بەسەر بۆردوومانکردن و کارەساتی 24.4.1974ـی شارۆچكهی قەڵادزێدا تێدەپەڕێت، کە تێیدا زیاد لە 400 کەس شەهید و بریندار بوون.
لهو ساڵهدا شارۆچكهی قهڵادزێ بە چەکی قەدەغەکراو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسەوە تێدەپەڕێت، کە سەنتەری شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانییان بە بۆمبی ناپاڵم بۆمبباران كرد و بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتیی و قوتابیانی زانكۆکە شەهیدو برینداربوون.
لەو ساڵەدا کە زانکۆی سلێمانی گواسترابوویەوە بۆ قەڵادزێ، خوێندکاران و دانیشتوانی قەڵادزێ بۆ پاڵپشتی شۆڕش گردبوونەوە، بەڵام رژێم بە چەکی جۆری ناپاڵمی قەدەغەکراو رووبەڕوویان بووەوە و زیاتر لە 400 کەسی لە ژن و منداڵ و گەنج و پیر، کوشت و کاولکارییەکی گەورەشی بەسەر شارەکەدا هێنا.
بۆردومانەکە کاتژمێر 9:45 خولەکی ئەو رۆژە دەستیپێکرد و 167 کەس کوژران و 250 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای نۆ ساڵ و لە 24.4.1982، خەڵکی قەڵادزێ بۆ یادی کارەسات و رێزگرتن لە شەهیدانی کارەساتەکە دژ بە رژێم راپەڕین و بۆ ماوەی سێ رۆژ ناوچە سەرەکییەکانی پشدەر کەوتە دەست هاوڵاتیان، بەڵام لەو راپەڕینەدا دوو ژن کە بە سیمبوڵی 24ـی 4 ناسراون بە ناوەکانی مامۆستا سنەوبەر مەحمود و ئامینەخان، شەهید بوون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون ،دواتر یەکێک لە بریندارەکان بەناوی ئامانج رەشید گیانی لهدهستدا و 72 کەسیش دەستگیر كران.
AM:09:14:24/04/2024
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت