تاڵیبان په‌خشی 2 كه‌ناڵ راده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان به پاساوی پێشێلكردنی به‌هاكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، په‌خشی دوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی راگرت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2024، وته‌بێژی حكومه‌تی تاڵیبان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان، به‌هۆی "پێشێلكردنی به‌ها ئیسلامی و نیشتیمانییه‌كان"، په‌خشی دوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیان راگرت.
چاودێرانی مافی مرۆڤ، هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان، له ساڵی 2021 كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، خه‌ریكی سه‌ركوتكردنی ئازادی میدیایی و راگه‌یاندنن، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی دیدێكی تووندڕه‌و بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی.
خوبه‌یب غه‌فران، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن و رۆشنبیری تاڵیبان، رایگه‌یاند قه‌ده‌غه‌كردنی په‌خشی هه‌ردوو كه‌ناڵی "باریا" و "نور"، له رۆژی سێشه‌ممه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌یه به "پرنسیپه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری" و به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندووه: كه "ئه‌و دوو كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه، به‌رنامه‌یان هه‌بووه، پشێوی له نێو جه‌ماوه‌ردا بڵاوده‌كرده‌وه و خاوه‌نی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌نیشن و لیژنه‌ی سه‌رپێچییه‌كانی راگه‌یاندن، كاركردنی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌ی راگرتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "خاوه‌نی دوو كه‌ناڵه‌كه، هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنیان" به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی تالیبان هه‌بووه و تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه "بۆ ئێره و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه كه لێیان ده‌كرێت، كاركردنی دوو كه‌ناڵه‌كه راده‌گیرێت".
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئه‌فغانستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لیژنه‌ی میدیاكانی ئه‌فغانستان، چه‌ندینجار هۆشداری داوه‌ته‌وه كه‌ناڵی "باریا"، چونكه لێدوانه‌كانی قه‌لبه‌دین حیكمهتیاری بڵاوكردووه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له شازاده ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی جه‌نگ و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌فغانستان بوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه‌ناڵی "نور" به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆسیقا په‌خشده‌كات و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كان روخساریان دیاره، چه‌ندینجار ئاگاداركراونه‌ته‌وه و هۆشداریان پێدراوه.
خاوه‌نداری كه‌ناڵی باریا، بۆ كوڕه‌كه‌ی حیكمهتیار "حه‌بیب ره‌حمان حیكمهتیار" ده‌گه‌ڕێته‌وه و له تاراوگه داده‌نیشێت. له‌م باره‌یه‌وه حه‌بیب له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس، نووسیویه‌تی:"كه‌ناڵی باریا به‌های ئاینی و نیشتیمانی هه‌یه، نه‌ك به‌هاكانی تالیبان... تاقه شتێك له ئێمه‌ی نابینن، ئه‌وه‌یه بێده‌نگ نابین".
خاوه‌نداری كه‌ناڵی "نور" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌لاحه‌دین ره‌بانی كه له تاراوگه ده‌ژی، له نێوان ساڵانی 2015 و 2019 له رۆژگاری حكومه‌تی پێشوو كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پشتگیری لێده‌كرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان بوو.
ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان به‌سه‌ر میدیادا سه‌پاندوویانه، وایكردووه په‌خشی مۆسیقا قه‌ده‌غه‌بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه، له مانگی مایسی 2022، فه‌رمانیدا پێشكه‌شكارانی به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، ده‌بێت روخساریان بشارنه‌وه.
PM:08:31:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت