بافڵ تاڵه‌بانی و عه‌ممار حه‌كیم جه‌ختیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌

‌دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

وێستگه‌نیوزـ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە تاووتوێی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون گۆڕانكاری و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە گفتوگۆی بەرپرسیارانە و بونیادنەرانە كرایەوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقاگیری لە وڵاتدا.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختییان لە بەڕێوەچوون و گرنگییەكەی كردەوە لەپێناو بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان دووپاتكرایەوە و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەكان كرایەوە تا هیچ بەربەستێك لەبەردەم پرۆسەكەدا نەمێنێتەوە.


PM:11:03:17/04/2024








ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت