قوباد تاڵەبانی: نهوت بووەتە بەڵا بۆ عیراق و ههرێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم له دیدارهكه
وێستگهنیوزـ
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەمیانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی هەشتەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاند، "ئابووری عیراق و هەرێمی کوردستان ناهاوسەنگە و تەنها پشتی بە نەوت بەستووە، لەکاتێکدا دەزانین بۆ چەند ساڵی ئایندە داهاتی نەوتیمان دەمرێت و کۆتایی پێدێت، کە وەک خۆم لەگەڵ ئەوەدام نەوت نەمێنێت و کۆتایی پێبێت، چونکە بووەتە بەڵا بۆ عیراق و میللەتەکەشمان".
وتیشی: "پێویستە بۆ ئایندەمان پشت بەژێرخانی ئابووری خۆمان ببەستین، هاوکات پێوسیستمان بە کەسانی شارەزا هەیە بۆ گرنگیدان بەژێرخانی ئابووریمان، هەروەها هەتا ئاڕاستەی بەڕێوەبردنمان لەعیراق و هەرێمی کوردستان نەگۆڕین، دەبێت بەمشێوەیە بەردەوام بین، کە خاوەنی ئابورییەکی جێگیر نەبین".
هەر لە پانێڵەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: "دەکرێت بۆ داهاتوومان گرنگی بە بانکی راستەقینە و کەرتی تایبەت بدەین، لەپێناو ئەوەی هەرێمی کوردستان و عیراق بخەینە سەر رێگا راستەکە و رزگارمان ببێت لەداهاتی نەوت، ئەمەش بەپلانی دەوڵەتداریی دەکرێت".
وتیشی: "راستە سەرکردەمان زۆرە، بەڵام دەوڵەتمەدارمان کەمە".
PM:04:59:17/04/2024
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت