ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل: هێزی ئاسمانی ئاماده‌كاری بۆ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران ده‌كات
وێستگەنیوزـ
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئیسرائیل بڕیاریداوه وه‌ڵامی "یه‌كلایكه‌ره‌وه و روون"ی ئه‌و هێرشه بداته‌وه كه ئێران ئێواره‌ی شه‌ممه ئه‌نجامیدا.
ده‌سته‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسان رایگه‌یاندووه: "سه‌رۆكایه‌تی سیاسی و ئه‌منی ئیسرائیل، بڕیاریانداوه به شێوه‌یه‌كی روون و یه‌كلایكه‌ره‌وه، وه‌ڵامی هێرشه‌كه بده‌نه‌وه، ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی ئیسرائیل، رێگه به ئێرانییه‌كان نادات، هاوكێشه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن كه له‌م رۆژانه‌ی دوایدا هه‌وڵی دروستكردنیان ده‌دا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه، به رێگایه‌ك ده‌بێت نا بێته هۆی سووتاندنی ناوچه‌كه و فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه قبوڵكراو ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ئێستادا ئیسرائیل، كار ده‌كات بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی هه‌رێمی له‌پاڵ هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه و ده‌ڵێت: یۆئاڤ گالانت، وه‌زیری به‌رگری و هێرزی هالیڤی، سه‌رۆك ئه‌ركان، له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته، چالاكن".
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "له حاڵی حازردا، ئیسرائیل به دیاریكراوی هێزه ئاسمانییه‌كانی كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌رپرسیاره‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه له ئه‌ستۆبگرێت، سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
ده‌سته‌كه باس له‌وه ده‌كات پلانی هێرشه‌كه پێشتر دانراوه، به‌ر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به شێوه‌یه‌كی گریمانه‌یی ئاماده‌كاری بۆ كراوه.
PM:02:37:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت