قوباد تاڵه‌بانی: کەلار.. شاری داهاتوو
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڤیدیۆیه‌كی په‌یجی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار شێر ده‌كات كه نووسیویه‌تی "کەلار.. شاری_داهاتوو".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی فه‌رمی خۆی پۆستێكی په‌یجی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لاری شێركردووه كه ڤیدیۆیه‌كه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار ده‌رباره‌ی ڤیدیۆكه نووسیویه‌تی: "بە مێژوویەکی دەوڵەمەندەوە، ڕووەو ئایندەیەکی پرشنگدار هەنگاو دەنێین. کەلار: ناوەندی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونە، شاری داهاتوومانە".
ڤیدیۆكه دیمه‌نه‌كانی شاری كه‌لار له رووی ئاوه‌دانی و بنیاتنان له خۆ ده‌گرێت و له‌سه‌ر دیمه‌نه‌كانی نووسراوه "له خاكێكی دێرینه‌وه به‌ره‌و شارێكی سه‌رده‌میانه. شارێك كه به‌رده‌وام سه‌وز و سه‌وزتر ده‌بێت. شه‌قامی گه‌وره و فراوان. خاوه‌ن پرۆژه‌ی جۆراوجۆر. پڕ له وزه‌ی نوێ و داهێنه‌ر. شارێكی زیندوو".
قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ش نووسیویه‌تی: "رۆژێك لێیان پرسیم واز له‌پۆسته‌كه‌ت بهێنی حه‌ز ئه‌كه‌ی چ پۆستێكی تر وه‌رگریت، منیش وتم: سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان".
هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاشتاگی کەلار.. #شاری_داهاتووی راگه‌یاندووه.
PM:10:31:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت