میدیاكانی ئه‌مریكا: له‌وانه‌یه ئه‌مشه‌و ئیسرائیل وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران بداته‌وه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكا له زاری سێ به‌رپرس له ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئێران ده‌كات و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌و وه‌ڵامه ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه بێت.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانیش وتویانه كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ته‌لئه‌بیب رازی بكات به‌وه‌ی خۆی له وه‌ڵام و په‌رچه‌كردارێكی خێرا به‌دوور بگرێت.
به‌رپرسه‌كانی ئه‌مریكا كه بۆ رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ قسه‌یان كردوه، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه واشنتن به‌شداری له هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی دژی ئێران كات، به‌ڵكو كار بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات تا هه‌مووان پێكه‌وه رێگری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی كراوه بگرن كه ره‌نگه هه‌موو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر تۆڕی ABC News نیوز-ی ئه‌مریكا له‌زاری پیته‌ر لینرنهر وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردبوه‌وه كه به‌رپرسانی سه‌ربازیی سوپا چه‌ند بژارده‌یه‌كیان داوه‌ته حكومه‌تی ناتانیاهۆ بۆچۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل كه تیایدا له خاكی ئێرانه‌وه سه‌دان درۆن و مووشه‌ك ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كران، به‌ڵام زیانێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
به‌پێی تۆڕی ABC News یه‌كێك له بژارده‌كان وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازییه له ئێران و له‌وانه‌شه ئه‌و گورزه به‌منزیكانه بێت، هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و بنهمایشه به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌ی بایدن پێشبنییان كردوه كه كاتی وه‌شاندنی گورزه‌كه ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه بێت.
PM:06:15:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت