شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: بارانبارین كۆتایی نه‌هاتووه
وێستگه‌نیوزـ
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ده‌ڵێت، بارانبارین كۆتایی نه‌هاتووه‌و له كۆتایی ئه‌م مانگه بارانبارینی باش روو له هه‌رێم كوردستان ده‌كاته‌وه.
خەڵات سدیق، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، وادەی بارانی ئەم ساڵ هێشتا ماوە و بارانی بەهێز سەرجەم ناوچەکان گرێتەوە لە کۆتایەکانی ئه‌م مانگه.
باسی لەوەشکرد، لە سبەینێ سێشەممە 16ی نیسان، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و بۆ ماوەیەک کەش وشک و گەرم دەبێت.
ئەوەشی وتووە، لەمانگی پێنج‌دا شەپۆلی بەهێز هەیە، بەڵام دیار نیە سەرتاسەری دەبێت یان نا.
راشیگەیاندووە، بارانی مانگی پێنج وەک بارانی پایز وایە، بۆ زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی.
PM:02:27:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت