ئیسرائیل: حه‌ماس پێشنیاری ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه
یه‌حیا سینوار سه‌ركرده‌ی حه‌ماس له غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسڕائیل "موساد" ئاشكرایكرد كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی پێشنیاری ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسڕائیل "موساد" كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن ئۆفیسی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیله‌وه بڵاوكرایه‌وه، حه‌ماس نوێترین پێشنیاری ئاگربه‌ستی له غه‌ززه ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه یه‌حیا سینوار سه‌ركرده‌ی حه‌ماس له غه‌ززه رێككه‌وتنێكی مرۆیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كانی ناوێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سوود وه‌رگرتن له گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و كۆشش ده‌كات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی كه‌رته‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان به گشتی له ناوچه‌كه‌دا".
ئیسڕائیل جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵدان بۆ به ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی له غه‌ززه "به به‌كارهێنانی هێزی ته‌واویی خۆیه‌وه و هیچ كارێك نامێنێت ئه‌نجامی نه‌دات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 133 بارمته‌یه‌ی كه له غه‌ززه گیراون".
ڕۆژی شه‌ممه حه‌ماس رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربه‌سته‌كه له غه‌ززه ناردووه بۆ نێوه‌ندگره قه‌ته‌ری و میسڕییه‌كان و سووره له‌سه‌ر " ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی".
ناتانیاهۆ دژایه‌تی ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی كردووه و به‌ڵێنیداوه هێزه‌كانی ره‌وانه‌ی شاری ره‌فه‌ح بكات، له كاتێكدا كه نیوه زیاتری دانیشتوانی غه‌ززه روویان تێكردووه و وه‌كو په‌ناگه به‌كاریان هێناوه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به گشتی دژی ئه‌نجامدانی هێرشی ئیسڕائیلن بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح، به ئه‌مریكاشه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ئۆفیسی ناتانیاهۆ رایگه‌یاند كه "ته‌نها به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادكردنی ڕفێندراوه‌كاندا حه‌ماسه، نه‌ك ئیسڕائیل".
PM:04:32:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت