شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دانیشتوانی تارانی ترساندوە
وێستگه نیوزـAFP
دوای راگرتنی سێ رۆژ له وه‌ستانی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌یان، ئه‌مڕۆ دانیشتوانی تارانی پایته‌خت به نیگه‌رانی و دڵهراوكێوه ده‌ستیان به جموجوڵ كرده‌وه، ئه‌وان له‌و جه‌نگه ترساون كه پێشبینی ده‌كه‌ن له‌نێوان وڵاته‌كه‌یان و ئیسرائیل هه‌ڵبگیرسێت.
مریه‌م، فه‌رمانبه‌رێكی كه‌رتی تایبه‌ته له تاران و وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی دیكه گوێی بۆ هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به بارگرژی و ئاڵۆزییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵخستوه كه وڵاته‌كه‌شی تێوه‌ی گلاوه، مریه‌می ته‌مه‌ن 43 ساڵ به ئاژانسی فرانس پرێس-ی وتوه: "نازانم هه‌ڵه‌كه لهكێوهیه، به‌ڵام باشتره هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن تا شه‌ڕ دروست نه‌بێت و خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌كوژرێت".
ئه‌و ئالۆزییانه له 1ی نیسانی 2024ه‌وه زیاتر هه‌ڵكشا، كاتێك فرۆكه‌كانی ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ی تارانیان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بۆردومان كرد و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختیان كرد و تایدا فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران و چه‌ند كه‌سێكی دكه‌ی كوژران.
له‌وكاته‌وه هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ئه‌و تۆڵه‌یه ده‌كه‌ن كه ئێران به‌نیازه له ئیسرائیلی بكاته‌وه و رۆژنامه‌ی شه‌رق-ی ریفۆرمخوازی ئێرانیش ده‌ڵێت: تا تاران له وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل دوابكه‌وێت، ئابووریی وڵات خراپتر ده‌بێت و خه‌ڵكیش زیاتر له دڵه‌راوكێدا ده‌ژین.
له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل هه‌ره‌شه‌ی له تاران كردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئێران به‌رپرسیار ده‌بێت له هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش داوا له هه‌ردوولا ده‌كه‌ن، تاران و ته‌لئه‌بیب دان به‌خۆیاندا بگرن.
PM:10:17:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت