بڕیارێكی نوێ له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به پێدانی (6) نمره‌ی بڕیار به قوتابیانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی پۆلی 12ی ئاماده‌یی.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له‌تاقیكردنه‌وه‌ی تمهیدی به‌شداربوون ، وه بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی كه ئه‌مانیش هاوشێوه‌ی قوتابیانی ئاسایی نمره‌ی بڕیار بیانگرێته‌وه، لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه گشتیهكانم ڕاسپارد به پێدانی (6) نمره‌ی بڕیار به قوتابیانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی پۆلی 12ی ئاماده‌یی".
پێشتر‌و لە ڕۆژی 18ی ئاداری 2024
لیژنەی باڵای بەردەوامیی تاقیکردنەوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ی
ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) بڵاو کردەوە.
ڕۆژی 27ی شوباتی 2024 دکتۆر
سەیوان عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە
لەبارەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند: بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ قوتابییان و ڕەچاوکردنی بارودۆخیان
هەموو بابەتەکان کەم کراونەتەوە بەبێ لێ دەرکردن، تەنیا بابەتی ئایین هیچ
بەشێکی لێ کەم نەکراوەتەوە، بەشێوەیەک: بەشەکانی وێژەی و زانستی پۆلی 12 بە
ڕێژەی نزیکەی 12% بۆ 18% بەپێی زۆری بەشەکانی بابەتەکان کەم کراونەتەوە.
PM:10:06:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 4904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت