كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به جێگیری ده‌مێننه‌وه و گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا نایات.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێته‌وه لە تۆمارکراوی دوێنێ.
له باره‌ی خێرایی با كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه، كه خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 بۆ 20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به‌ڵام له سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان هەندێکجار لە سەرووی 25 کیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا دەبێت.
له باره‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 28ی شوباتی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم هێمای به‌وه‌كردووه كه ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 13
سلێمانی: 11
دهۆک: 13
کەرکوک: 16
هەڵەبجە: 11
زاخۆ: 14
سۆران: 10
حاجی ئۆمەران: 2-
گەرمیان: 16
AM:10:38:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 6160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت