داوای لابردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن له سلێمانی ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری كورد داوای لابردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن له ناو مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه له سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه بوونی ئه‌و په‌یكه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی قبوڵ نییه و ده‌بێت ئه‌م بێ ڕێزیه به‌رامبه‌ر به قوربانییه‌كان و خه‌ڵكی شاری سلێمانی رابگیرێت.
زامۆیا داراغا هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد نووسینێكی له‌ژێر ناوی "به‌ڵێ بۆ لابردنی په‌یكه‌ری فاشی سه‌دام حسێن له سلێمانی" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه "به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی قبوڵ نییه په‌یكه‌ری سه‌دام حسێنی فاشی له ناو جه‌رگه‌ی سلێمانی له ناو مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه بوونی هه‌بێ، ئه‌وه‌نده سوكایه‌تی پێكردنه به قوربانیه‌كان و مێژووی خه‌باتی كورد، ئه‌وه‌نده گێڕانه‌وه‌ی مێژوو نییه بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژ، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی هونه‌ری یان مێژووی به‌كاربهێنرێت".
زامۆیا داراغا ده‌ڵێت: "گه‌ر به وردی سه‌رنج له پێكهاته‌كانی په‌یكه‌ره‌كه بده‌ین ئه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌بێ، كه ئه‌م په‌یكه‌ره به جوانی ڕازاوه‌ته‌وه، كه گوزارشت له گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندی و نه‌مری سه‌دام حسێن ئه‌كات، نه‌ك داڕمان و ڕوخاونی ڕژێمی به‌عسی فاشی و سه‌دام حسێن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "په‌یكه‌ره‌كه له دوو ( قاعیده ) پێكهاتووه كه شێوه‌ی (مۆنۆمێنتی) وه‌رگرتوه نه‌ك په‌یكه‌ر. قاعیده‌ی یه‌كه‌م په‌یكه‌ره‌كه‌ی له سه‌ر دانراوه به شێوه‌یه‌كی لار بۆ پێشه‌وه، له سه‌ر قاعیده‌ی دووهه‌م كه ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان كراوه له شێوه‌ی (پێنج گۆشه) كه گۆشه تیژه‌كه‌ی كه‌وتۆته به‌شی پشته‌وه، به شێوه‌یه‌ك به‌شی پشته‌وه به‌رزتره له به‌شی پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه هه‌موو دیزاینه‌كه له خزمه‌تی گه‌وره‌كردن و شكۆدانه به په‌یكه‌ره‌كه به‌رامبه‌ر به بینه‌ر كه له پێشه‌وه ته‌ماشای ئهكای و قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه گه‌وره‌تر ئه‌كات له ئاستی بینینی بینه‌ره‌وه، كه ئه‌و هه‌سته ئه‌دات به بینه‌ر كه چه‌ند بچوكه له ئاست ئه‌و په‌یكه‌ره‌دا".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده زیاتر ده‌ڵێت: "به ده‌وریدا په‌رژینێكی شووشه دانراوه بۆ پاراستنی په‌یكه‌ره‌كه، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك (پیرۆزیه‌ك) ده‌رده‌كه‌وێت كه بینه‌ر بۆی نییه ده‌ستكاری بكات و له په‌یكه‌ره‌كه نزیكبێته‌وه".
له‌به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له پێشه‌وه ڕووناكی بۆ دانراوه تا له كاتی شه‌واندا په‌یكه‌ره‌كه زیادتر ده‌ربكه‌وێت. قاعیده‌ی په‌یكه‌ره‌كه له كاشی (مه‌ڕمه‌ڕ) دروست كراوه كه نیشانه‌ی به‌هێزی و پاكی ئه‌به‌خشێت وه‌ك به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ، به دڵنیایه‌وه خه‌رجیه‌كی زۆری تێچووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره. كه به باوه‌ری من تائێستا به‌م شێوه پاك و جوانه كار بۆ قاعیده‌ی په‌یكه‌ر نه‌كراوه له هه‌موو سلێمانی و ده‌وروبه‌ری".
زامۆیا داراغا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌منه سوره‌كه ڕه‌مزی چه‌وساندنه‌وه و دڕندایه‌تی ڕژێمی به‌عسی فاشستی عه‌ره‌بی بوو دژ به میلـله‌تی كورد ئه‌نجامی ئه‌دا، له ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دان و لاقه‌كردنی ژن و پیاوی كورد، كه بووبوو به قه‌ڵای زۆرداری و ناعه‌داله‌تی، كه ئێستا بووه به (مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه – تا له یادمان نه‌چێت) تایبه‌ته به ئه‌شكه‌نجه‌دان و جه‌نگ و جینۆساید، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م كاره بكه‌نه‌وه، دێن به مه‌به‌ست یان به بێ مه‌به‌ست ئه‌م په‌یكه‌ره داده‌نێن له ناوه‌ڕاستی مه‌یدانی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا وه به‌بێ گوێدان به‌و هه‌موو زوڵم و زۆردایهی كه له رابوردوودا كردوێتی دژی میلـلهتهكهمان و شاری سلێمانی به تایبه‌تی، كه تائێستا كه‌سوكاری قوربانیه‌كانی ئه‌م خوێنڕێژه فاشسته له ژیاندا ماون".
دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه "ئه‌م بێ ڕێزیه به‌رامبه‌ر به قوربانییه‌كان و خه‌ڵكی شاری سلێمانی ئه‌بێ ڕابگیرێت و به زووترین كات ئه‌و په‌یكه‌ره لاببرێت و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه ئه‌و په‌یكه‌ره‌یان به‌م شێوه‌یه نمایش كردووه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م په‌یكه‌ره ئه‌وه‌نده گوزارشت له گه‌وره‌یی و شكۆداری و نه‌مری سه‌دام حسێن و ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌كات، ئه‌وه‌نده گوزارشت له‌و مێژووه خوێناویه ناكات كه خه‌ڵكانێكی زۆر له دژایه‌تی كردنیدا گیانیان به‌ختكردووه".
به‌وته‌ی زامۆیا داراغا، "ئه‌م په‌یكه‌ره له ساڵی (1997) دروست كراوه له ده‌روازه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌ك نزیك چوار ڕێیانی عه‌ره‌فه له شاری كه‌ركوك دانرابوو، له پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقدا له ساڵی (2003) ڕووخێندرا، په‌یكه‌ره‌كه قۆڵی ڕاستی شكێندراوه و چه‌ند فیشه‌كێك دراوه به سه‌ری په‌یكه‌ره‌كه‌وه، ده‌ستی چه‌پی پێوه نه‌ماوه هه‌روه‌ها هه‌ردوو پێیه‌كانی شكێندراون. هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر (فایق حه‌مه ساڵح) پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه‌ی كردووه".
PM:04:58:26/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت