وەزارەتی پەروەردە خشتەی بابەتەکانی تاقیکردنەوەی 9ی بنەڕەتی راگەیاند


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان خشتەی ئەو بابەتانەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەستنیشان کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ي شوباتي 2024، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و ئاگاداریکردوونەتەوە لە خشتەی ئەو پرۆگرامانەی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024یان تيادا ئەنجام دەدرێت.

نووسراوەکە ئاڕاستەی پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕینیش کراوە کە هێشتا لە زۆربەی خوێندنگەکانیاندا دەوام دەستی پێنەکردووەتەوە.


AM:10:55:13/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت