مەسرور بارزانی لە ئیمارات سەردانی هاوسهر و منداڵە بریندارهکانی پێشرەو دزەیی کرد
وێستگه نیوزـ
لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ئیمارات بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، سەردانی هاوسهر و منداڵەکانی پێشرەو دزەیی کرد كه بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لەو وڵاتەن.
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، سەردانی هاوسهر و منداڵە بریندارەکانی پێشرەو دزەیی کرد کە لە ڕووداوی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بریندار ببوون.
سەرۆکی حکومەتی ههرێم لە نزیکەوە لە تەندروستیی خانهوادهكهی پێشڕهو دزهیی پرسیووهو هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستوون.
درەنگانی شەوی دووشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2024بە مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر هەولێر و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەکە لە ئەستۆ گرت و پاساوەی ئەو تاوانەشی بۆ بە ئامانجگرتنی بارەگای مۆسادی ئیسرائیلی گەڕاندەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمهتهكانی ئێرانیان رهتكردهوه و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش دوای سهردانكردنی بۆ شوێنه بۆردومانكراوهكه رایگهیاند كه " "ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنییە و بنکەی سیخوڕی ئیسرائیلی نەبووە".
PM:09:45:12/02/2024
ئهم بابهته 1872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت