نێچیرڤان بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێـم لە دۆخێکی خراپدا دەژین

‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

وێستگه‌نیوزـ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک رایگەیاند، "ئازایەتیی راستەقینە چارەسەرکردنی كێشەکانە، دەشڵێت، کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ دۆخێكدی خراپدا ده‌ژین.
 
ئه‌مڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک رایگه‌یاند: "20 ساڵ ئەزموونی ئازادی لە عێراق دەکرا زۆر باشتر بووایە، ئەگەر دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرابا و فیدراڵی کە سیستمی عێراقە و گەلی عێراق دەنگی بۆ داوە، جێگیربکرابا. جێبەجێنەکردنی سیستمی فیدراڵی، پابەندنەبوون بە دەستوورەوە زۆر کێشە و ناکۆکیی سیاسیی هێناوەتە ئاراوە و ناسەقامگیریی هەمەلایەنەی لە عێراق دروستکردووە. وایکردووە کە سەقامگیریی عێراق هەمیشە بە لەرزۆک ببیندرێت". 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی: "پێمانوایە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق". 
 
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "ئازایەتیی راستەقینە چارەسەرکردنی كێشەکانە؛ شەڕ جگە لە پەرەسەندنی بیری تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی و وێرانکاری، هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە". 

باسی له‌وه‌شكرد: مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین.
 
جەخت لەوەش دەکاتەوە، چارەسەری کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین لەسەر بنچینەی دوو دەوڵەت جێبەجێ بکرێت. 
 
وتیشی کە هەرچۆنێک بێت و بە هیچ پاساوێک، "نابێت رێگەبدەین عێراق بخرێتە نێو ئەو شەڕە و کێشە و ئاڵۆزیی زیاترەوە، چونکە زیانێکی زۆری لێدەدات".


AM:10:43:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 2356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو