وته‌بێژی حزبی شیوعی كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر: دەستی غەدر لەهەر لایەکەوە بێت سەرکۆنەی دەکەین
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی حزبی شیوعی كوردستان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێر و سلێمانی رایگه‌یاند: دەستی غەدر لەهەر لایەکەوە بێت سەرکۆنەی دەکەین.
وته‌بێژی حزبی شیوعی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت هێزەکانی دژەتیرۆری لێبوە، لەلایەن نەیارانی گەلەکەمانەوە کەوتە بەر بۆردومانی هەواییلەئەنجامی ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەدا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدو بریندار بوون و زیانی مادی بەر بینای فڕۆکەخانەکە کەوتوە.
"ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەرخاکی نیشتمانەکەمان و شەهیدو بریندارکردنی رۆڵەکانی، هاوخەمی بۆ کەسوکارو هەڤاڵانی شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین. و داواکارین هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری نیشتمانییە." وته‌بێژی حزبه‌كه وای وتوه.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێریش رایگه‌یاندوه: لەلایەکی ترەوە هەر ئەمرۆ لە هەولێر دەستی غەدر ، گەیشتە گیانی تێکۆشەرێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، بەناوی ( دەنیز هێڤی ) ،بەرپرسی نوسینگەی هەرێم ولەکارێکی تیرۆریستی‌دا شەهیدکرا.
"ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان، سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەین، وهاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری و هەڤاڵەکانی لە ( ک.ن.ک) ڕادەگەیەنین، داواکارین دەزگائەمنییەکان پەلە بکەن لە دۆزینەوەی تاوانبار‌و بەسزا گەیاندنی و ئاشکراکردنی دەستی پشت ئەمجۆرە تاوانانە." لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی حزبی شیوعی كوردستان ئه‌مه‌شی تێدا هاتوه.
PM:11:43:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت